له‌و كاته‌ی كه هه‌ندێ له وولاَتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه ڕۆشنبیری تیكه‌لاَوی نێوان دووڕه‌گه‌زه‌كه بڵاو بكه‌نه‌وه حكومه‌تی ئیسڕائیلی له فه‌له‌ستینی داگیركراو، له هه‌وڵی بلاوكردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری جیاكردنه‌وه‌ی نێوان ڕه‌گه‌زن ، له‌به‌ر هۆكاری ئاینی جووله‌كه ، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌زاران جووله‌كه هه‌یه كه زۆرینه‌یان له وولاَتانی ئه‌وروپاوه هاتوون .
قودسی داگیركراو خۆپیشاندانێكی به‌خۆیه‌وه بینی كه هه‌زاران ژن و پیاوی زایۆنی تیایدا به‌شداربوون، دژی جیاكردنه‌وه‌ی ژن و پیاو له نێو پاسه‌كانی هه‌ندێ له هێڵه‌كانی هاتۆچۆ له گه‌ڕه‌كه توندڕه‌وه‌كانی قه‌واره‌ی زاێۆنی .
ئه‌و خۆپیشاندانه‌ش كه كۆمه‌ڵیك له ڕێكخراوه‌كانی ژنان پێی هه‌ڵسابوون كه ئه‌و جیاكردنه‌وه‌یان به جیاوازی نواندن به‌رامبه‌ر ژنانه‌وه ده‌بینی .
خۆپیشانده‌ران كه له‌به‌رده‌م ماڵی بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوونه‌وه دروشمی “ئێره ئیسڕائیله نه‌ك تاران” یان به‌رزكردبوویه‌وه ، كه‌له‌لایه‌ن وه‌زیری گواستنه‌وه ڕێ به‌و پاسانه دراوه كه یه‌ك ڕه‌گه‌ز ده‌گوازنه‌وه .
ئه‌و خۆپیشاندانه به هاوكاری چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی و به‌ره‌ی ئۆپۆزسێۆن و سه‌رۆكی پارتی كادیما تسیبی لیفنی كه به‌نامه‌یك پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندانه‌كه ده‌ربڕی بوو ئه‌نجام درابوو.
لهااونلاین
مه‌ریم عه‌بدوله‌تیف
