بۆ یه‌كه‌مین جار و له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی حوزه‌یرانی – 2009 – ی ئێَرانه‌وه , مه‌هدی كه‌ڕوبیی سه‌ركرده‌ی دیاری به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی دانی نا به ” مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ” دا وه‌ك ( سه‌رۆك ) ی ئێرانی , ئه‌وه‌ش به‌پێی لێدوانێكی ” حسین كه‌ڕوبی ” ی كوڕی مه‌هدی كه‌ڕوبی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس .
به‌پێی ووته‌ی كوڕه‌كه‌ی , مه‌هدی كه‌ڕوبی ووتویه‌تی : ” من هێشتا پێم وایه كه فڕوفێڵ و ساخته‌كاریه‌كی زۆر له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12 ی حوزه‌یراندا كراوه , به‌ڵام به‌و پێیه‌ی كه ( علی خامه‌نه‌ئی ) ی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئه‌نجامه‌كانی په‌سه‌ند كردووه , ئێستا من پێم وایه كه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆكی حكومه‌ته , واته سه‌رۆكی ئێرانه ” .
پێشتریش سه‌رۆكی ئیصلاح خوازی په‌رله‌مانی ئێرانی له‌ڕێی كوڕه‌كه‌یه‌وه هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ربڕی و دانی نابوو به‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌دا , به‌پێی ئاژانسی فرانس پرێس .
مه‌هدی كه‌ڕوبی له‌هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ساڵی ڕابردووی ئێران‌دا به‌خت یاوه‌ری نه‌بوو و هه‌تا ئێستاش ئه‌نجامه‌كانی به‌توندی ڕه‌تدكرده‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین خۆپیشاندانی گه‌وره شه‌قامه‌كانی ئێرانی گرته‌وه و چه‌ندین كه‌سیشی تیا گیرا و كوژرا , به‌ڵام به‌پێی پێشبینی چاودێرانی بارودۆخه‌كه پێده‌چێت له‌مه‌ودا بارودۆخی ئه‌و ووڵاته به‌ره‌و ئارامی بچێت و توندوتیژیه‌كان خاو ببنه‌وه .
له ” الاخبار العربیه ” وه