له شاری ” ئیرفین ” ی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا یه‌كه‌مین ئیزگه‌ی ئیسلامی به‌زمانی ئینگلیزی ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كرد , ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی هاریكاریی كۆمه‌ڵگه و پته‌وكردنی گیانی دیالۆگ و جوانتر كردنی وێنه‌ی ئیسلام لای ئه‌مریكیه‌كان .
له‌باره‌ی ئامانجی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌شه‌وه , ( نور مگر – پیاوی كار – 32 ساڵ ) ی دامه‌زرێنه‌ری ئـیزگه‌كه ووتی : كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمانان له‌ئه‌مریكا ڕووبه‌ڕووی زۆرێك له‌جیاكاری ڕه‌گه‌زپه‌رستی و ڕق و كینه و بێ متمانه‌یی بوونه‌ته‌وه , به‌تایبه‌تیش له‌دوای ڕووداوه‌كانی یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ره‌وه تا ده‌گاته ڕووداوه‌كه‌ی ” فورت هود ” , له‌به‌رئه‌وه ئیزگه تازه‌كه‌مان هیوای وایه كه بتوانێت وێنه‌ی جالیه‌ی موسوڵمان له‌ئه‌مركیا جوانتر بكات و گیانی لێبورده‌یی و گفتوگۆ و دیالۆگ به‌هێزتر بكات له‌كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكیدا .
ناوبراو ئه‌وه‌شی ووت كه : بیرۆكه هه‌ڵه و گومڕاكان , كه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌م ووڵاته پیاده‌ی ده‌كه‌ن له‌دژی ئیسلام و موسوڵمانان تووشی بێزاری و ئازاری كردووین , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه چه‌ند كه‌سێك به‌ناوی ئیسلامه‌وه كاری هه‌ڵه ده‌كه‌ن , بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌و دیاردانه‌ش ئێمه وه‌ك موسوڵمانانی ئه‌مریكا پێویسته ده‌نگمان هه‌ڵبڕین و گومانه‌كان بڕه‌وێنینه‌وه .
