بوومـه‌له‌رزه‌كـه‌ی هایـتی سـه‌د هـه‌زار كـوژراو و سـێ ملـیـۆن برینـدارو ده‌ربـه‌ده‌ری خسـته‌وه

بان كی مونی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتیكرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌وه كه دوورگه‌ی هایتی كرده ئامانج و گـوڕه‌كه‌ی حـه‌وت پله‌ی ڕێـخته‌ر بوو و ( 30 ) سـی جار لێیدا , سێـیه‌كی دانیشتوانی دوورگه‌كه – كه‌ژماره‌یان نـۆ ملیۆن كه‌سه – یان كوژراون یان بریندار و بێ ماڵ وحاڵ بوون .
ئه‌مه‌و هێزه‌كانی خه‌فه‌ری ده‌ریایی ئه‌مریكا چه‌ند وێنه‌یه‌كی دوورگه‌كه‌یان له‌ئاسمانه‌وه بڵاوكرده‌وه , كه قه‌باره‌ی ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانه زۆره ده‌رده‌خات كه به‌ر شه‌قام و باڵه‌خانه‌كانی ” بورتو برنس ” ی پایته‌خت كه‌وتووه و به‌جارێك كردوویه‌تیه كه‌لاوه و پاشماوه‌ی داروپه‌ردووی ڕووخاو .
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی مانگی سووری نێوده‌وڵه‌تیش جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه قه‌باره‌ی كاره‌ساته‌كه له‌سه‌روو هه‌موو پێشبینیه‌كه‌وه بوو .
ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه كه ماوه‌كه‌ی ته‌نها یه‌ك خوله‌كی خایاند سه‌دان ئۆتۆمبێلی بۆ ئاسمان هه‌ڵدا و هه‌زاران كۆشك و بینای ڕووخاندو سه‌د هه‌زار كه‌سی كرده قوربانی و زیاتر له‌سێ ملیۆن كه‌سیشی بریندار و ئاواره و بێ ماڵ و حاڵكرد و كاره‌باو هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیشی پچڕاند و ته‌پ و تۆز و ئاگرو دوكه‌ڵێكی زۆریشی خسته‌وه و به‌سه‌دان برینداریش له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌بینران له‌پایته‌ختی هه‌ژارترین ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكیدا , كه‌چاودێرانی بارودۆخه‌كه به‌كاره‌ساتێكی ئێجگار گه‌وره‌یان وه‌سفكرد .
شایانی باسه كه پێشتر و له‌ساڵی ” 2008 ” دا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر دای له‌هایتی و زیاتر له (800 ) كه‌س گیانیان له‌ه‌ستدا و یه‌ك ملیۆن كه‌سیش ده‌ربه‌ده‌ر و بێ جێ و ڕێ بوون .
ماوه‌ته‌وه بڵێین كه ژماره‌ی دانیشتوانی هایتی ( 9 ) نـۆ ملیۆن كه‌سه و ( 80 % ) یشیان داهاتی ڕۆژانه‌یان له‌ته‌نها دوو دۆلاری ئه‌مریكی كه‌متره .