ماڵپــــــه‌ڕی دارا جــــــــــــــــاف

مالَثةرِيَكى كشتى ية

له‌ شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گروون هاوڵاتیان هێرشیان كرده‌ سه‌ر دام‌و ده‌زگاكان. 2009/12/23

Filed under: Uncategorized — darajaf @ 9:36 am

دارا جاف/ پیره‌ مه‌گرون
به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگزاری و پیشتگوێخستنی شاره‌كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ دانیشتوانی پیره‌ مه‌گروون خۆپیشاندانیك سازده‌كه‌ن و رێگه‌ی سه‌ره‌كی دووكان سلێمانیش ده‌گرن و داوای لابردنی به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌و سه‌رۆكی شاره‌وانی و به‌رێوه‌بره‌ی ئاسایش ده‌كه‌ن.
سه‌عد چاوشین یه‌كێك له‌خۆپیشانده‌ران به‌كۆموه‌ڵنیوزی راگه‌یاند: خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین هه‌روه‌ها دژی وته‌كه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌له‌به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی نه‌ورۆزدا وتبووی (خه‌ڵكی پیره‌مه‌گرون كوێرن و چاویان كاره‌كانی حكومه‌ت نابینن)، بۆیه‌ ئێمه‌ داوای لابردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی وبه‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌و ئاسایش ده‌كه‌ین به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵن و تاكوئێستا هیچیان بۆشاره‌كه‌ ئه‌نجامنه‌داوه‌، ناوبراو  و تیشی خۆپیشانده‌ران زیاد له‌500 كه‌س ده‌بن، هه‌روه‌ها رووبه‌رووبونه‌وه‌ی پۆلیس و خۆپیشانده‌ران  و ته‌قه‌كردن روویداو یه‌كێك له‌خۆپیشانده‌رانیش به‌خه‌ستی برینداربووه‌. هۆكاری‌ ڕووبه‌روبونه‌وه‌كه‌ش له‌ به‌رئه‌وه‌بوو به‌رێوبه‌ری‌ ئاسایشی‌ ناحیه‌كه‌ به‌ بۆ كس دای‌ له‌ هاوڵاتی‌ خۆپیشانده‌ر (دڵشاد سه‌رمۆردی‌).
جێگه‌ی‌ باسه‌ تا ئاماده‌كردنی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ش خۆپیشاندان به‌گه‌رمی‌ به‌رده‌وامه‌ و ڕیگه‌ی‌ سلیمانی‌ دووكانیان به‌ربه‌ست كردوه‌, و داوای‌ مافی‌ خۆیان ده‌كه‌ن

 

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Connecting to %s

 
Follow

Get every new post delivered to your Inbox.