Dell Precision M6500 بەهێزترین لاپتۆپ:

دوێنێ کۆمپانیای بەناوبانگی کۆمپیوتەر ، Dell بڵاوبونەوەی لاپتۆپێکی نوێی ڕاگەیاند ، بەووتەی خۆیان بەهێزترین لاپتۆپی سەردەمە لەجیهاندا.
ئەم لاپتۆپە ١٦ گیگابایت بیرگە ( ڕام) ی هەیە و ١٦٠٠ میگاهێرتزە وە چارەسەکەری ( پرۆسێسەر) ی جۆری Intel® Core™ i7-920XM Extreme Edition 2.00GHz 8MB لەگەڵدایە وە ڤیدۆکارەتەکەی لەجۆری 1.0GB NVIDIA® Quadro® FX 3800M Graphics وە شاشەکەی قەبارەی ١٧ ئینجەو بەپێوانەی (1920×1200) .
ئەم لاپتۆپە پشتگیری Touch دەکات و پەپکەی ڕەقی ( HD) تا ٥٠٠ گیگابایتە .
شایانی باسە ئەم لاپتۆپە بۆ بەکارهێنەرە کارامەکان دروستکراوە بۆ ئەوانەی کاری مۆنتاژ و 3D و پرۆگرامە زەبەلاحەکانی کۆمپیوتەر بەکاردەبەن.
نرخی ئەم لاپتۆپە بەپێی جۆری ڕەقەواڵەو نەرمەواڵەکان دەگۆڕێت ، گەر باشترین هەڵبژێریت دەگاتە زیاتر لە ١٠ هەزار دۆلار.
Dell Precision M6500 پشتگیری سیستەمی کارگێڕی ویندۆز XP و vista و Windows7 وە Red Hat Enterprise Linux 5.3 ە(RHEL) دەکات.
Read Full Post | Make a Comment ( None so far )


